یه‌كیه‌تیی خوێندكاران بۆ بۆنه‌ی 19هه‌مین ساڵیادی تێرۆری دوكتور قاسملووه‌وه سمینارێك پێك دێنێ و داوا له خوێندكاران ده‌كات بۆ ئه‌م سمیناره بابه‌ته‌كانیان بنێرن.
ماد نیوز: له بانگه‌وازێكدا یه‌كیه‌تی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران داوای له خوێندكارانی و ئۆگرانی بیری د.قاسملو كردووه كه له ساڵیادی شه‌هیدبوونی د.قاسملو به بابه‌تێكی زانستی به‌شداری له سمیناره‌كه بكه‌ن.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی بانگه‌وازه‌كه‌ی یه‌كیه‌تی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه:
بانگه‌واز
بۆ هه‌موو ئازادیخوازانی نیشتمان
یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، بۆ رێزگرتن له یاد‌و رێبازی شه‌هیدی نه‌مر، دوكتور قاسملووی بلیمه‌ت، هه‌روه‌ها بۆ فێربوون له‌و كانیاوی ئه‌ندێشه‌و هزر‌و سووربوون له‌سه‌ر وانه مرۆڤته‌وه‌رانه‌كانی مامۆستای مه‌زنی دێموكراسی‌و بۆ شه‌رمه‌زاركردنی تاوانی ره‌شی بكوژانی نێردراوی ئه‌هریمه‌نانی جه‌ماران، كه له جلی دیپلوماتی‌و به نێوه‌ڕۆكی تاوانباری‌و تیرۆره‌وه، ئه‌و رێبه‌ره ناودار‌و بلیمه‌ته‌و هاوڕێیانیان له 22ی
پووشپه‌ڕی 1368، به‌رامبه‌ر به 13ی ژوئیه‌ی 1989، شه‌هید كرد، سمینارێكی دوو رۆژه پێك دینێ، كه له رۆژی یه‌كه‌مدا، پانیلێك بۆ چه‌ند سیاسه‌تمه‌دار‌و تێكۆشه‌ری خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌گیرێ‌و رۆژی دووهه‌م تایبه‌ت به بابه‌ت‌و وتاره‌كانی ئۆگرانی رێبازی نه‌ته‌وه‌یی ـ دیمۆكراتیك‌و رێبوارانی رێگای سه‌ربه‌ستیی گه‌ل‌و نیشتمان ده‌بێ سه‌باره‌ت به:
ـ رۆڵی دوكتور قاسملوو وه‌ك رێبه‌رێكی دیپلومات‌و ئه‌مرۆیی
ـ ئاشتیخوازی‌و خه‌باتی ره‌وای نه‌ته‌وه‌یی ـ دێموكراتیك له هزر‌و كرده‌وه‌ی دوكتور قاسملوودا
ـ شۆڕشگێڕی‌و ته‌سلیم نه‌بوون له به‌رامبه‌ر واقعییه‌ته دزێوه‌و تاڵه‌كاندا
ـ خه‌بات له پێناو گه‌شه‌سه‌ندنی فه‌رهه‌نگ‌و ئاستی وشیاریی نه‌ته‌وه‌ی كورد
داوا له هه‌موو ئازادیخوازان‌و ئۆگرانی سه‌ربه‌ستی‌و رزگاری ده‌كه‌ین كه بابه‌ته‌كانیان هه‌تا 13ی پووشپه‌ڕی 1387، 3ی جوولای 2008 به یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران بگه‌یه‌نن.
تێبینی:
تكایه بابه‌ته‌كان له‌سه‌ر كاغه‌زیA4بێ‌و كه‌متر له 4لاپه‌ڕه‌و زۆرتر له 10لاپه‌ڕه نه‌بێ.
ئادره‌سی ئیمه‌یل بۆ ناردنی بابه‌ته‌كان:
Komete0amozsh@yahoo.com
كۆمیته‌ی ئامووزش
یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران