ماد نیوز: له لێدوانێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "ئاڵای ئازادی" چاپی رۆژی دووشه‌مه‌ی كوردستان، موراد قه‌ره‌یلان سه‌رۆكی كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆما جڤاكین كوردستان، رووداوه سیاسییه‌كانی ئه‌م دوایانه ناوچه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندووه.
قه‌ریلالان له‌و وتوێژه‌دا رایگه‌یاندووه:ئه‌م رێكه‌وتنه‌ی له‌نێوان ئێران‌و توركیادا هه‌یه، تائێستا ئه‌وان ئه‌مه‌یان ئینكاری ده‌كرد، به‌ڵام چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر (ئیلكه‌ر باشبوو)ی سه‌رله‌شكری زه‌مینی سوپای توركیا ئه‌مه‌ی ئاشكراكرد، بۆخۆی دانی به‌وه‌دا ناو وتی، راسته ئێمه زانیاری ئیستیخباراتی به‌ئێران ده‌ده‌ین
قه‌ریلان له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه: "ئێمه وه‌ك كه‌جه‌كه به‌فه‌رمی هیچ شه‌ڕمان له‌به‌رامبه‌ر ئێران‌دا رانه‌گه‌یاندووه، ئێستاش له‌نێوان پژاك‌و ئێران شه‌ڕ هه‌یه، ئێمه ده‌مانه‌وێت رایبگه‌یه‌نین كه پژاك جودایه‌و كه‌جه‌كه‌ش جودایه، ئێمه نامانه‌وێت له شه‌ڕی نێوان پژاك‌و ئێران به‌شداربین".
قه‌ریلان رایگه‌یاند: ئێمه وه‌كوو KCK، به فه‌رمی هیچ شه‌رێكمان له‌گه‌ڵ ئێران رانه‌گه‌یاندووه.