ماد نیوز: له وه‌ڵامی خواستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كه داوایان كردبوو له سێداره‌دانی لاوانی كه‌متر له 18 ساڵ له ئێران رابگێرێ، عه‌لیره‌زا جه‌مشیدی وته‌بێژی ده‌زگای دادوه‌ری كۆماری ئیسلامی جه‌خت له‌سه‌ر له سێداره‌دانی ئه‌و هه‌رزه‌كارانه ده‌كات كه تاوانبارن.
دوای له سێداره‌دانی ئه‌و لاوه كورده‌ی كه هه‌فته‌ی رابردوو له به‌ندیخانه‌ی سنه له سێداردرا، شه‌پۆلی ناره‌زایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌زگای دادوه‌ری كۆماری ئیسلامی گرته‌وه.
ماڵپه‌ری "عصر ایران" ئاماژه‌ی به وته‌كانی ئه‌و وته‌بێژه‌ی كۆماری ئیسلامی كردووه كه گوتویه‌تی: له یاسای ئێران‌دا شتێك نییه به ناوی له سێداره‌دانی لاوانی كه‌متر له 18 ساڵ، ئه‌وه‌ی هه‌یه تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه.
جه‌مشیدی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ له سێداره‌دانی محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن زاده، پشتیوانی به بریاری له‌سێداره‌دانی ئه‌و لاوه 17 ساڵانه‌یه كردووه و گوتی: بارودۆخی مافی مرۆڤ له ئێرانم رووی له باشی دایه و به تایبه‌تی ده‌زگای دادوه‌ری هه‌ندێك كرده‌وه‌ی باشی بۆ باشتركردنی مافی هاوڵاتی و به‌ندیخانه‌كان ئه‌نجام داوه.
جه‌مشیدی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه روانگه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ ئێران په‌سه‌ندكراو نییه.