ماد نیوز: ده‌نیز بایكاڵ، سه‌رۆكی پارتی كۆماری توركیا، له‌سه‌ر بنه‌مای وتوێژی كچێكی لایه‌نگری AKP كه گوتبووی "خومه‌ینی"م خۆش ده‌وێ، گوتی: هه‌موویان لایه‌نگرانی "خومه‌ینی"ن و داد و گه‌شه‌پێدان هۆكاری ئه‌م بیرۆكه‌یه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی زه‌مان، ده‌نیز بایكاڵ له كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ی ره‌خنه‌ی له قسه‌ی كچێكی سه‌رداپۆشراو گرت كه له ته‌له‌فزیۆنی توركیا قسه‌ی كردبوو و گوتبووی كه خومه‌ینی خۆش ده‌وێ، بایكاڵ له وه‌ڵامی ئه‌م قسه‌یه گوتی: بۆ خۆشه‌ویستی ئاتاتورك نه‌ماه‌وه، هۆكاری ئه‌مانه پارتی داد و گه‌شه‌پێدانه.
بایكاڵ له قسه‌كانیدا هۆشداری دا كه توركیا رووبه‌رووی قه‌یرانێكی سه‌خت بۆته‌وه و سه‌رچاوه‌ی ئه‌م قه‌یرانه‌شی له بیرۆكه‌كانی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار زانی.
سه‌رۆكی CHPگوتی: پلانێكی دارێژراو بۆ له‌ناوبردنی سوپا و ده‌زگای دادوه‌ری له ئارادایه و بۆ ئه‌و كاره‌ش رێكخستن كراوه.