دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ده‌ستگیركردنی سیخۆرانی توركیایان له ناوخاكی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، ئاسایشی گشتی هه‌ولێر ئه‌م كرده‌وه‌یه ره‌تده‌كاته‌وه.
ماد نیوز: رۆژنامه‌ی ئاسۆ،له ژماره‌ی ئه‌مرۆیدا خۆیدا و له‌زمانی عیسمه‌ت ئه‌رگوشی به‌رێوبه‌ری گشتی ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند:" "هیچ كه‌سێك له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و زیندانییه‌كانی ئاسایشی هه‌رێم به‌م تۆمه‌ته ده‌ستگیر نه‌كراوه، ته‌نانه‌ت هیچ كه‌سێكی توركیش له زیندانه‌كانی ئاسایشی هه‌رێمدا نییه".
ئه‌رگوشی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌ۆته‌وه كه تائێستا هیچ ئه‌گه‌رێكی له‌م جۆره‌ش له هه‌رێمی كوردستان ڕووی نه‌داوه".
هه‌فته‌ی پێشوو ئاژانسی فرات، رایگه‌یاندبوو كه 21 سیخۆری میت له ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیر كراون.
رۆژنامه‌ی ئاسۆ له هه‌واڵی ئه‌مرۆی خۆیدا جه‌خت له‌سه‌ر راستی ئه‌م هه‌واڵه ده‌كات و نوسیوێتی:سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی سه‌رسنوور كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت، بۆ ئاسۆ وتی: "ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له سنووری پارێزگای دهۆك و زاخۆ و قه‌زای سۆران چه‌ند كه‌سێكی ده‌ستگیر كردووه كه ده‌ستیان له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی توركیا تێكه‌ڵ كردووه و زانیاری و داتا له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن به هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا، تائێستاش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه".