هێزی رزگاری كوردستان، لقی سه‌ربازی پژاك رایگه‌یاندووه، هێزه‌كانیان هێرشیان كردۆته سه‌ر قه‌رارگای هێزه‌كانی ئاسمانی ئێران له تاران.
ماد نیوز: به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی "فرات نیوز"ی توركی زمان، له كاتێكدا كه هێزه‌كانی سوپای پاسداران له رێگه‌ی ئاسمانییه‌وه هێرشیان كردۆته سه‌ر قه‌ندیل، له به‌رپرچدانه‌وه‌یكدا پژاك وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ئاسمانی ئیَرانی داوه‌ته‌وه.
HRK لقی سه‌ربازی پژاك رایگه‌یاندووه: له ئه‌نجامی هێرشێكدا بۆ سه‌ر قه‌رارگای نیروی هه‌وایی ئێران له تاران، 4 سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ی كوشتووه و 3ی دیكه‌شی بریندار كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رایگه‌یاند: ئه‌م هێرشه رۆژی دووشه‌ممه 26ی مانگ هاتۆته ئاراوه.
تا ئێستا راگه‌یاندنه‌كانی ئێران ئه‌م هه‌واڵه‌یان پشت راست نه‌كردۆته‌وه.
فرات نیوز هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه: له‌گه‌ڵ ئه‌م هێرشه‌دا پێكدادانێكی كورت خایه‌ن هاتۆته ئاراوه.