سێ پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌له له مه‌ریوان كوژراون و كۆمه‌ڵه حاشا له هه‌ر چه‌شنه مه‌ئموریه‌تی ئه‌وانه ده‌كات.
ماد نیوز: سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگیری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران له راگه‌یاندراوێكدا روونكردنه‌وه‌ی زیاتری له باره‌ی كوژرانی ئه‌و سێ پێشمه‌رگه‌یه داوه كه له ناوچه‌ی مه‌ریوان كوژراون.
به پێی راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شورشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، ئه‌م سێ كه‌سه پێشتر پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه بوون و له ئێستاكه هێچ به‌رپرسیارێتیان له‌و حزیه نه‌ماوه.
ئه‌مه خواره‌وه ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی سكریتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شورشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێرانه:
راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه ده‌رباره‌ی هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی سێ كه‌س له مه‌ریوان
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتوون، سێ كه‌س به ناوه‌كانی: "جه‌میل بام زه‌ر، هه‌ڵۆ میرزایی و شوعه‌یب به‌هرامی" كه پێشتر پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه بوون له رووادوێكی نیزامی له ناو شاری مه‌ریوان پێرێ شه‌و به‌ده‌ستی به‌كرێگیراوانی رژیمی كۆنه‌په‌رستی كۆماری ئیسلامی گیانیان له ده‌ست داوه. به‌م جۆره راده‌گه‌یه‌نین كه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له به‌عزێك له ماڵپه‌ڕه ئینتێرنێتییه‌كان بڵاو بۆته‌وه، ئه‌م سێ كه‌سه پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران نه‌مابوون و له‌چه‌ند كاتی جیاوازدا له مانگه‌كانی رابوردوو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌یان به‌جێ هێشتبوو. هه‌روه‌ها ئێمه راده‌گه‌یه‌نین كه هیچ چه‌شنه مه‌ئمورییه‌تێك له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌وه به‌و كه‌سانه نه‌سپێردرابوو، هه‌مووانیش ده‌زانن كه ئێمه بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و چه‌شنه كرداره له ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه له مانگه‌كانی رابوردوودا چ هه‌وڵێكمان داوه.
له‌كۆتاییدا خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆمان به‌بۆنه‌ی ئه‌م رووداوه دڵته‌زێنه‌وه و گیان له ده‌ستدانی ئه‌م سێ كه‌سه ده‌رده‌بڕین و پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان پێشكه‌ش به بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌كه‌ین و خۆمان به شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانین.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
10 ی جوزه‌ردانی 87