هێرشه‌كانی پژاك بیانووی داوه‌ته ده‌ستی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی هێزێكی زۆر له‌سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كان كۆبكاته‌وه و ئه‌گه‌ری له‌شكه‌ركێشی ئه‌و هێزانه بۆ ناو خاكی كوردستان زیادی كردووه.
ماد نیوز: به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، هێزێكی تایبه‌تی سوپای پاسدران به ناوی (له‌شكری 31ی عاشورا) بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و پژاك دیاریكراون.
ئه‌و هێزه دوای تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان و كۆماری ئیسلامی و له یه‌ك ساڵ و نیو له‌مه‌وپێش پێكهاتووه و راسته‌وخۆ له‌ژێر چاوه‌دێری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسداران‌دا بۆ به‌رته‌سككردنه‌ه‌وه كاروچالاكییه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان ئه‌ركی پێی سپێردراوه.
له پاڵ ئه‌م له‌شكه‌ره‌دا، به پێی بریارێك، باقی هێزه چه‌كداره‌كانی ناوچه له كاتی پێویستدا ده‌بی یارمه‌تی بده‌ن.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا و دوای ئه‌وه له چه‌ندین شوێنی جیاواز پژاك هێرشی كردۆته سه‌ر چه‌كدارانی سوپای پاسداران، له‌شكری 31ی عاشورا بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رچه‌شنه هێرشێكی پژاك وه جموجۆڵ كه‌وتووه و چه‌كدارێكی زۆری به چه‌كی قورس و سوك له‌سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كان كۆكردۆته‌وه.
به‌شێكی زۆری ئه‌و هێزانه له پیرانشار و سه‌رده‌شت كۆكراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه به "ماد نیوز"ی راگه‌یاند: هێرشه‌كانی پژاك بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی هانی حكومه‌تی داوه بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه زیاتر له جاران میلیتاریزه بكات و ئه‌گه‌ر هێرشی سه‌ربازی بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستانیش له ئارادایه.
پژاك رایاگه‌یاندووه: له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا زیاتر له 32 پاسداری كوشتووه.