ماد نیوز: به گوێره‌ی هه‌واڵی كوردستان میدیا، كه‌سێك به ناوی "خالید به‌همه‌نیار" ته‌مه‌ن 38 ساڵ، خه‌ڵكی ئاوایی "سینگان"ی شنۆ، كاتژمێر 10ی به‌یانی ئه‌وڕۆ هه‌ینی رێكه‌وتی 10/3/87، له شوێنێك به ناوی "ئاوی شیوه‌خه‌لێ" هه‌ڵكه‌وتوو له نزیك ئاوایی "بێمزورتێ"، به ماشین كه‌وته سه‌ر مین‌و له ئاكامدا خۆی به‌سه‌ختی بریندار بوو‌و ماشینه‌كه‌شی لێك هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
ناوبراو له كاتی گه‌ڕانه‌وه له كوێستانه‌كانی "گه‌ڵی گاده‌ران" تووشی ئه‌و كاره‌ساته بووه‌و تا كاتی گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه له نه‌خۆشخانه‌ی شاری ورمێ له ژێر چاوه‌دێری پزیشكی دایه.