داواكاری گشتی توركیا رایگه‌یاند، پێویسته AKPی ده‌سه‌ڵاتدار قه‌ده‌غه‌بكرێت چونكه سیسته‌می عه‌لمانی له توركیا لاواز كردوه، جگه له‌وه‌ش 71 به‌رپرس له‌نێویشیاندا گوڵ و ئه‌دروغان بۆماوه‌ی 5 ساڵ كاری سیاسیان لێ قه‌ده‌غه‌بكرێت.
ماد نيوز: به‌گوێره‌ی هه‌واڵی كه‌ناڵی"NTV"ی توركی داواكاری گشتی توركیا "عه‌بدولڕه‌حمان یاڵچینكایا" دوێنێ هه‌ینی ئاشكرایكرد، له به‌رگری یه‌كه‌مییاندا پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له‌به‌رده‌م دادگادا نه‌یانتوانیوه به‌رپه‌رچی ئه‌و تۆمه‌تانه بده‌نه‌وه كه ئاراسته‌یان كراوه، بۆیه تاوانه‌كان به‌سه‌ریاندا ماوه‌ته‌وه.
یالچین كایا گوتی: به پێی ئه‌و داوایای ته‌سلیم به دادگای باڵای یاسای بنه‌ره‌تی توركیا كراوه، ئه‌گه‌ر بێتوو پارتی داد و گه‌شه پێدان نه‌توانێ به‌رگری له خۆی بكات و مه‌حكووم بێ، جگه له داخرانی پارته‌كه پێویسته 71 به‌رپرسی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له ناویشیاندا سه‌رۆك وه‌زیران "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان" و سه‌رۆك كۆمار"عه‌بدوڵا گوڵ" بۆماوه‌ی پێنج ساڵ له ئه‌نجامدانی كاری سیاسی دوور ده‌خرێنه‌وه و كار كردنی سیاسیان راده‌گیرێت.
جێی ئاماژه‌یه داواكاری گشتی له‌مانگی ئازاردا داوایه‌كی دژی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركی دایه دادگا به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌وڵده‌دات سیسته‌مێكی ئیسلامی له توركیا بچه‌سپێنێت، له‌لای خۆشیه‌وه حزبی ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، پارته‌كه‌یان پابه‌نده به‌سیسته‌می عه‌لمانیه‌وه و وروژاندنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش پاڵنه‌رێكی سیاسی له پشته‌وه‌یه.
یه‌كه‌یه‌تی ئه‌وروپا له‌و باره‌یه‌وه هۆشداری داخستنی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی داوه و به پێشێلكردنی مافی پارته سیاسییه‌كانی له‌قه‌ڵه‌م داوه.
یه‌كه‌یه‌تی ئه‌وروپا پێی وایه ته‌نیا كاتێك كه پارتێكی سیاسی هان بۆ توندوتیژی ده‌دات ده‌بێ قه‌ده‌غه بكرێ و ئه‌م بابه‌ته‌ش پارتی داد و گه‌شه پێدان ناگرێته‌وه.
قه‌ده‌غه كردنی AKP قه‌یرانێكی سیاسی له‌و وڵاته لێكه‌وتۆته‌وه و گۆره‌پانی سیاسی ئه‌و وڵاته‌ی به‌رو هه‌ڵدێر بردووه.