له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت و له شه‌ڕ و پێكدادنی نێوان گه‌ریلاكانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان "پژاك" و سوپای پاسداران‌دا، هه‌شت پاسداری ئێران كوژران.
ماد نيوز: سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان له ناوخۆی ئێران رایانگه‌یاندووه: له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان گه‌ریلاكانی پژاك و هێزه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران‌دا هاتۆته ئاراوه و له ئاكامدا شه‌ش پاسدار كوژراون.
ئاژانشی "مهر" وێرای پشت راستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه رایگه‌یاند": دوینێ پێنج شه‌ممه ته‌رمی ئه‌و هه‌شت پاسداره به‌خاك سپێردراون.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه ماڵپەڕی سبەی لە زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان "پژاك" راگه‌یاند: له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا و له‌تۆڵه‌ی كوژرانی شه‌ش گه‌ریلادا، 32 سه‌ربازی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران كوژراون،
سه‌رچاوه‌كه به سبی راگه‌یاندووه: "رۆژی سێ شه‌ممه‌ش له‌ناوچه‌ی ماكۆی سنوری ره‌زایه‌ی كوردستانی ئێران شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان گه‌ریلاكانی پژاك و سوپای پاسداران‌دا به‌رپابووه و تا ئێستاش شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وامه و ژماره‌یه‌ك پاسداریش كوژراون".