ئاژانسێكی هه‌واڵی تورك رایگه‌یاند: گه‌ریلایه‌كی ته‌سلیمبوو، كه داوای 10 ساڵ به‌ندكردنی بۆ كراوه، نه‌هێنییه‌كانی pkk و پژاك ئاشكرا ده‌كات.
ماد نیوز: ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 28/5 ، ماڵپه‌ری هه‌واڵنێری "سۆن سایفا" له زمانی ئاژانسی هه‌واڵی دیجله‌وه رایگه‌یاندووه: كه‌سێكی ته‌مه‌نی 21 ساڵه به ناوی R-A))، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش خۆی ته‌سلیم به هێزه‌كانی یه‌كیه‌تی نیشتمانی كردبوو له رێگه‌ی سنووری برایم خه‌لیله‌وه ته‌سلیم به ده‌وڵه‌تی تورك ده‌كرێته‌وه.ئه‌م ئاژانسه راینه‌گه‌یاندووه كه ئایا ئه‌م كه‌سه له‌سه‌ر داوای خۆی ته‌سلیم به توركیا كراوه‌ته‌وه یان نا.
ناوی نه‌هێنی R-A))، كاران بووه و خه‌ڵكی باكووری كوردستانه و به پێی قسه‌كانی خۆی به هۆی پروپاگه‌نده‌كانی ئه‌ندامێ DTP بۆته گه‌ریلا و بۆ ناو هێزه‌كانی "پژاك" ناردراوه.
كاران ئاماژه‌ی به بینینی خولی جۆراوجۆری سیاسی و سه‌ربازی له ناو PKKدا كردووه و دواتر بۆ ناو PJAK ناردراوه.
ئه‌و گه‌ریلا ته‌سلیمبووه باسی له داهاتی PKK كردووه و رایگه‌یاندووه مانگی 30 هه‌زار دۆلار داهاتی گومرگه‌كانی نێوان كوردستانی ئێران و كوردستانی عێراق بووه.
كاران هه‌روه‌ها رووداوه‌كانی ناوخۆی PKKی باس كردووه و گوتویه‌تی: لانی كه‌م 20 ئه‌ندامی له ئاستی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و پارته به هۆی نارزایه‌تی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی سه‌ركردایه‌تی و لایه‌نگری له عوسمان ئۆجه‌لان (فه‌رهاد) ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
كاران له هۆبه‌ی 3ی دادگای سزای دیاربه‌كر داوای 10 ساڵ به‌ندكردنی بۆ كراوه، به‌ڵام دوای دادگایی به پێی یاسای "گه‌رانه‌وه بۆ ماڵ"، ئازاد كراوه.