ماد نیوز: ئاژانسی هه‌واڵنێری bbc، له سه‌ردێری یه‌كێك له هه‌واڵه‌كانی ئه‌مرۆی خۆیدا، رایگه‌یاندووه: ده‌وڵه‌تی ئێران بۆ یه‌كه‌مجار دانی به دركردنی بریاری له سێداره‌دان بۆ مامۆستایه‌كی كوردی ئه‌و وڵاته به ناوی "فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر" دانا.
ئه‌و ناوه‌نده له زمانی وته‌بێژی ده‌زگای دادوه‌ری كۆماری ئیسلامی رایگه‌یاندووه: "بریاری له سێداردانی فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر به هۆی ئه‌ندامبوونی له گروپێكی تێرۆریستییه‌وه ده‌ركراوه".
كۆماری ئیسلامی تا ئێستا مامۆستایه‌كی زۆری ئه‌و وڵاته‌ی به تاوانی نه‌یاری له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات به تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می سه‌ره‌تای شۆرشی ئێران له سێداره یان گوله باران كردووه، به‌ڵام bbc پێی وایه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره كه به‌رپرسێكی كۆماری ئیسلامی دانی به‌و بریاره‌ی خۆیان داناوه.
به گوێره‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، عه‌لیره‌زا جه‌مشیدی وته‌بێژی ده‌زگای دادوه‌ری كۆماری ئیسلامی دوینێ سێشه‌ممه له باره‌ی دۆسیه‌ی فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر و به‌شێكی دیكه له چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی كوردستان رایگه‌یاندووه:" فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر، عه‌لی حه‌یده‌ریان و فه‌رهاد وه‌كیلی، ئه‌ندامی گروپێكی تیرۆریستین."
ئه‌و وته‌بێژه له باره‌ی فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر به تایبه‌تی گوتی: "بریاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركراوه."
جه‌مشیدی له باره‌ی تاوانی عه‌لی حه‌یده‌ریان و فه‌رهاد وه‌كیلی گوتی: "ئه‌وان به هۆی راگرتنی ته‌قه‌مه‌نی به 10 ساڵ به‌ندكردن سزا دراون."
ئه‌م سێ كه‌سه له گه‌لاوێژی ساڵی 85 (2006)ده‌ستگیر كرابوون.
فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر مامۆستایان قوتابخانه‌كانی شاری كامیارانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و بریاری له سێداره‌دانه‌كه‌ی ناره‌زایه‌تی چینی مامۆستایان و باقی چینه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگای ناو و ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی لێكه‌وتۆته‌وه.
نارازیان، ئه‌و تاوانانه‌ی خراوه‌ته پاڵ كه‌مانگه‌ر ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و له رێگه‌ی نوسراوی جۆراوجۆر بۆ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی و ناوه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندییداری جیهانی خوازیاری راگرتنی ئه‌م بریاره بوون.
هه‌فته‌ی رابردوو پارتی چه‌پی سویدی له نوسراوێكدا بریاری له‌سێداردانی ئه‌و مامۆستا كورده‌ی ئیدانه كردبوو و خوازیاری راگرتنی بوو.
چاوه‌دێرانی مافی مرۆڤ له نیۆیۆرك، له مانگی شوباتی رابردوودا نیگه‌رانی خۆیان له‌هه‌مبه‌ر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر له به‌ندیخانه ده‌ربریبوو و ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردبوو كه كه‌مانگه‌ر 2 جار به هۆی نه‌خۆشی كه ده‌رئه‌نجامی ئه‌شكه‌نجه‌كانی بووه ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر دوای گیرانی له نامه‌یه‌كدا بۆ ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه ئاماژه‌ی به ئه‌شكه‌نجه كردنی خۆی كردبووه.