ماد نیوز: شه‌عبانی، به‌رپرسی كۆمه‌ڵایه‌تی هێزه‌كانی "ئینتزامی" قه‌زوێن له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "كارگۆزران"، چاپی ئه‌مرۆی تاران، رایگه‌یاند: زیاتر له 2 هه‌زار كه‌سمان له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه رێنوێنی كردووه بۆئه‌وه‌ی ره‌چاوی رێساكانی ئیسلامی بكه‌ن و هه‌روه‌ها 59 كه‌سیشمان ده‌ستگیر كردووه كة ئازاری ژنان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌ده‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی هێزه‌كانی ئینتزامی كۆماری ئیسلامی، ئه‌م كردانه‌ی ناوه‌نده‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاسایشی ئه‌خلاقی وڵاته‌كه‌یان دانا‌و گوتی: "هه‌ر له ماوه‌ی سه‌ری ساڵه‌وه تا ئێستا نزیك به 95 كه‌سیشمان به هۆی بێ حیجابی ده‌ستگیر كردووه.