ماد نیوز: دوینی سێشه‌ممه 7ی جۆزه‌ردان، تاوانبارێكی خه‌ڵكی "بابول" به هۆی كوشتنی 3 كه‌س له كه‌سوكاری خۆی له سێدار درا.
به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی "اعتماد" چاپی ئه‌مرۆ تاران، ئه‌م پیاوه كه ناو و ته‌مه‌نی ئاشكرا نه‌كراوه، بۆ هۆی میرات، دوو برا و براژنێكی خۆی كوشتووه.
ئه‌و رووداوه زیاتر له دوو ساڵ له‌مه‌وپێش له گوندی "سوره‌ت" سه‌ر به شاری بابول له باكووری ئێران روویداوه و له‌و ماوه‌یه‌شدا تاوانباری رووداوه كه له به‌ندیخانه‌دا چاوه‌روانی سزای له سێداره‌دانی كردووه.
دوای ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كان ئاماده‌ی لێخۆشبوو‌ن له‌و تاوانباره نه‌بوون، سه‌رله به‌یانی دوینی سێشه‌ممه تاوانباره‌كه له سێداره دراوه.
ئه‌م رۆژنامه ناوی دادگا یان ئه‌و داده‌وه‌رانه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌و تاونباره‌یان هه‌ڵسه‌نگاندووه، ئاشكرا نه‌كردووه. ناوی پارێزه‌ر یان پارێزه‌رانیش له هه‌واڵه‌دا رانه‌گه‌یاندراوه.