دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر داوای كۆماری ئیسلامی دوو ده‌ستگیركراوی ئێرانی، له لایه‌ن ئاسایشی باشماخه‌وه ئازاد كران، لێپرسراوی ئاسایشی باشماخ حاشا له‌و هه‌واڵه ده‌كات و بێ تاوانی ده‌ستگیركراوه‌كان به هۆكاری ئازادكردنیان ده‌زانێ.
ماد نیوز: رۆژنامه‌ی ئاسۆ چاپی ئه‌مرۆی كوردستان، له هه‌واڵێكی تایبه‌تدا ده‌رباره‌ی ده‌ستگیركردنی دوو گومانلێكراوی ئێرانی له لایه‌ن ئاسایشی باشماخه‌وه، روونكردنه‌وه‌ی زیاتری له لێپرسراوی ئاسایشی باشماخ وه‌رگرتووه.
رۆسن كۆكۆیی، لیپرسراوی ئاسایشی باشماخ وێرای ره‌تكردنه‌وه‌ی ئازاد كردنی گومانلێكراوه‌كان له‌سه‌ر داوای كۆماری ئیسلامی، ده‌ڵێ: "هێزه‌كانی ئاسایشی باشماخ بۆ حاڵه‌تی ئه‌منی ناوچه‌كه و پاراستنی ناوچه‌كه دوو كه‌سیان بینیوه له ناوچه‌ی باشماخدا كه گومانیان لێده‌كردن و پاشان ده‌ستگیریان كردن، دواتر مه‌سئولانی ئێران و خه‌ڵكانی ئه‌وبه‌ره‌وه داوای ئازادكردنیان ده‌كردن، دوای لێكۆڵینه‌وه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه ده‌ركه‌وت كه ئه‌و دوو كه‌سه بێ تاوانن بۆیه سه‌ر له ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ ئازاد كران و ته‌سلیم به وڵاتی ئێران كرانه‌وه و ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییه‌ی ناوچه‌كه‌ش ره‌وییه‌وه."
ئه‌م له كاتێكدایه كه سه‌ردێری هه‌واڵه‌كه‌ی ئاسۆ ئه‌مه بووه: "به‌رامبه‌ر به ده‌ستگیركردنی دوو گومان‌لێكراو، ئێران هێز ده‌هێنێته سه‌ر سنوور".