كوردستانی نوێ، ژماره 4583
- سه‌رۆك تاڵه‌بانی پێشوازی له وه‌فدێكی باڵای یه‌كگرتووی ئیسلامی كرد.
- سێیه‌مین پێشانگای به‌رهه‌مه‌كانی ئێران له هه‌ولێر كرایه‌وه.
- په‌رستگایه‌كی زه‌رده‌شتی له ده‌ربه‌ندیخان دۆزرایه‌وه.
- ئه‌حمه‌د تورك ده‌ستی له كار كێشایه‌وه.
خه‌بات، ژماره 2862
- سه‌رۆكی كوردستان پێشوازی له شاندێكی كۆماری ئیسلامی كرد.
- تاڵه‌بانی دوا پێشهاته‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ نوێنه‌ر و باڵوێزی وڵاتانی EU تاوتۆ ده‌كات.
- به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی مه‌كته‌بی گشتی رێكخستنی پێشمه‌رگه یادی شۆرشی گوڵانی كرده‌وه.
- سێیه‌م پێشانگای كۆماری ئیسلامی ئێران له كوردستان كرایه‌وه.
رۆژنامه، ژماره 230
- 95%ی بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ موچه خه‌رج ده‌كرێت.
- سزای له سێداردان له كوردستاندا سنووردار ده‌كرێت.
- خوێندكاری زانكۆكانی كوردستان داوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ مامۆستا كۆنه‌به‌عسی و موسته‌شاره‌كاندا ده‌كه‌ن.
ئاسۆ، ژماره 629
- د. به‌رهه‌م: مه‌رج نییه به پێشنیاره‌كانی دی مستۆرا رازی بین.
- وڵاتانی ده‌روبه‌ر په‌یوه‌ندیان به یاسای نه‌وت و غازی عێراقه‌وه نییه.
- به گه‌رانه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بریار له سندوقی نیسته‌جێكردن ده‌درێت.
- به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركردنی دوو گومان‌لێكراو ئێران هێز ده‌هێنێته سه‌ر سنوور.
هه‌ولێر، ژماره 293
- ره‌نگه كار كردن له مادده‌ی 140دا بۆ 6 مانگی دیكه دوا بخرێت.
- بارزانی: پێویسته پیوه‌ندییه‌كانی كوردستان و ئێران په‌ره‌ی پێ بدرێ.
- مه‌رزی باشماخ داخرا، پۆلیسێكی پاسه‌وانی كوژرا.
- مۆڵگه‌كانی موجاهدینی خه‌لق موشه‌كباران كران.