سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ناوچه‌كه، ورده‌كارییه‌كانی شه‌روپێكدادانی نێوان هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی و گه‌ریلاكانی پژاك و چونیه‌تی ئاشكرابوونی گه‌ریلاكان، ئاشكرا ده‌كات.
ماد نیوز: سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له رووداوه‌كه پێی راگه‌یاندین: شه‌وی 2 له‌سه‌ر 3ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له گه‌ریلاكانی پژاك ده‌چنه گوندی "مه‌لوونه" سه‌ر به ناوچه‌ی برادۆستی شاري ورمێ.
ئه‌و گه‌ریلایانه به زۆر یه‌كێك له دانیشتوانی گونده‌كه كه خاوه‌نی ترۆمۆبیل ده‌بێ رازی ده‌كه‌ن به‌ره‌و شوێنێكی نادیاریان ببات.
ناوی ئه‌و شوفیره "فارس خیرخواه" كوری "مه‌جید"ه و دانیشتووی گوندی "مه‌لوونه" بووه. فارس به ناچار له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكان ده‌چێ.
له‌و كاته‌دا، یه‌كێك له جاشه‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی به ناوی "ع" كوری نادر خه‌ڵكی هه‌مان گوند، راپۆرتی هاتنه‌وه‌ی گه‌ریلاكان ده‌دا و له‌گه‌ڵ ئه‌و راپۆرته‌دا هێزه‌كانی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ونه جموجۆڵ.
گه‌ریلاكان و شوفیره‌كه‌یان له‌سه‌ر رێگه‌ی "سۆما" ده‌كه‌ونه به‌ر بۆسه‌یه‌كی نه‌هێنی (كه‌مین) سوپای پاسداران و 7 گه‌ریلا و شوفیره‌كه ده‌كوژرێن.
رووداوه‌كه دوای كاتژمێر 12 شه‌و و له سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی و له نزیك گوندی "گۆنبه‌د"رووی داوه.
شایه‌نی باسه ماڵپه‌ری فه‌رمی پژاك باسی له‌و رووداوه نه‌كردووه و له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ندێك له رۆژنامه‌كانی ئێران ئه‌م رووداوه‌یان ئاشكرا كردووه.