هێزه‌كانی ئێران دوێنێ ئێواره ته‌قه‌یان له‌مه‌فره‌زه‌یه‌كی پاسه‌وانی سنوور كرد و یه‌كێكیان لێكوشتن.
ماد نیوز: به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ئاوێنه چاپی ئه‌مرۆی كوردستان، كاتژمێر حه‌وت‌و نیووی ئێواره‌ی دوێنێ 26/5 له‌كاتێكدا مه‌فره‌زه‌یه‌كی پاسه‌وانانی سنور ده‌یانویست له‌كانی خانه‌وه به‌ره‌و ئه‌حمه‌د ئاوا بچن، له‌سه‌ر سنوور كه‌وتنه بۆسه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئێرانه‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا پاسه‌وانێكیان "شه‌هید بوو".
سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌و رۆژنامه‌یه راگه‌یاندووه: "ده‌رچونی مه‌فره‌زه‌كه كه له‌شه‌ش كه‌س پێكهاتبوون، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی دوو ئوتۆمبێلی میك زه‌مینی نه‌ناسراو بوو كه له‌ئێرانه‌وه دزه‌یان كردبووه ناو خاكی هه‌رێمه‌وه له‌ناوچه‌ی ئه‌حمه‌د ئاوای سنورییه‌وه، به‌ڵام له‌كاتی گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌م مه‌فره‌زه‌یه‌دا، هێزێكی ئێرانی ته‌قه‌یان لێ ده‌كات‌و یه‌كێكیان لێ شه‌هید ده‌كات".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ی ئاشكرای كرد كه "دواتر به‌رپرسانی پاسه‌وانی سنوور په‌یوه‌ندییان به‌ئێرانییه‌كانه‌وه كردووه‌و ئه‌وان پێیانووتون كه رووداوه‌كه به‌هه‌ڵه بووه، به‌ڵام ئه‌م سه‌چاوه‌یه وتی "نازانین لایه‌نی ئێرانی ئه‌م كاره‌ی به‌هه‌ڵه ئه‌نجامداوه یان به‌مه‌به‌ست‌و ئه‌نقه‌ست كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ته‌قه‌یان لێكردوون ".
ئه‌م رۆژنامه‌یه له هه‌واڵێكی دیكه رایگه‌یاندووه:"دوێنێ به‌یانی ئاسایشی پێنجوێن دوو كه‌سی گومانلێكراوی له‌سه‌ر سنوور ده‌ستگیر كردووه، ئێران راسته‌وخۆ داوای ئازادكردنی كردوون‌و ئه‌وه‌شی به‌به‌رپرسانی ناوچه‌كه راگه‌یاندووه "ئه‌گه‌ر به‌زووترین كات ئازاد نه‌كرێن، ئه‌وا بارودۆخی ئه‌و سنووره ده‌شێوێنن".
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه "ئه‌و دوو كه‌سه دوای تێپه‌ڕینی چه‌ند كاتژمێرێك به‌سه‌ر ده‌ستگیركرنیاندا له‌لایه‌ن ئاسایشی پێنجوێنه‌وه درانه‌وه به‌ئێران".
ئه‌م رۆژنامه‌یه زانیاری له‌سه‌ر ده‌ستگیر كراوه‌كانی ئاشكرا نه‌كردووه.