سێیه‌مین پێشانگای بازرگانیی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 27/5 له‌شاری هه‌ولێر كرایه‌وه.
ماد نیوز: ئه‌و پێشانگایه به‌به‌شداری 170 كۆمپانیای ئێرانی له بواری جۆراوجۆردا ده‌ستی به كاره‌كانی خۆی كردووه.
شوێنی پێشانگاكه هۆلێ پێشانگاكانی پاركی شه‌هید سامی عه‌بدولره‌حمانه.
(170) كۆمپانیای ئێرانی له‌و پێشانگایه‌دا كالا‌و شتومه‌ك‌و كه‌لوپه‌له‌كانیان خستۆته‌ڕوو له‌بواره‌كانی خۆراك، پیشه‌سازی، پلاستیك، ئه‌لیكترۆنی‌و پیشه‌سازیی ئۆتۆمبێل.
به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئه‌م كاره له چوارچێوه‌ی خزمه‌ت و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام داوا له دراوسێكانیان ده‌كه‌ن كه له جیاتی دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، سه‌رمایه‌كانیان له‌و ناچه‌یه وه‌گر بخه‌ن.
ئه‌م پێشانگایه بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.