ماد نیوز: به‌رپرسی كاروباری كه‌لتووری و راگه‌یاندنی رێكخراوی پروپاگه‌نده‌ی ئیسلامی (سازمان تیلیغات اسلامی) رایگه‌یاندووه: ئه‌م بنكانه تایبه‌ت به لاوان و هه‌رزه‌كارانن و بۆ كاتی به‌تاڵی هاویندا كه‌ڵكیان لێ وه‌رده‌گیرێ.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ناوه‌ندی هه‌واڵنێری "فارس نیوز" كه نزیكه له ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی، 2 هه‌زار و 770مامۆستای ئائینی بۆ په‌روه‌رده كردن زیاتر له 82 هه‌زارلاو، له‌سه‌رانسه‌ری ئێران دیاریكراون و ئه‌كی په‌روه‌رده‌ی ئه‌م لاوانه‌یان وه‌ستۆ گرتووه.
حوسێن روحانی به‌رپرسی كاروباری كه‌لتووری و راگه‌یاندنی رێكخراوی پروپاگه‌نده‌ی ئیسلامی رایگه‌یاندووه: هه‌زار و 215 شاره‌زای ئائینی له "قوم" و هه‌زارو 588 مامۆستاش ئه‌م پرۆژه‌یه به‌رێوه ده‌به‌ن.
پێی ده‌چێ، پرۆژه‌ی په‌روه‌رده كردنی لاوان به بیرۆكه‌كانی ئیسلامی له لایه‌ن ناوه‌نده ئائینییه‌كانی شاری "قوم"ه‌وه سه‌رپرشتی بكرێ.
روحانی ئاماژه‌شی به‌وه داوه كه وانه‌كانی ئه‌م ناوه‌ندانه، ته‌نیا ئائینی نابن و به‌ڵكو لایه‌نی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌گرنه‌وه.
په‌روه‌رده‌كردنی لاوان به بیرۆكه‌كانی ئایدیۆلۆژیك بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن خراپ له توانایان و هه‌وه‌رها دروست كردنی گروپه‌كانی فشار بۆ سه‌ركوتی نه‌یارانی ده‌سه‌ڵات، له به‌رنامه‌ی ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌كان و ئایدیۆلۆژیكه‌كان بووه.
روحانی له كۆتاییدا ئاماژه‌شی به‌وه داوه كه له ناو ئه‌م لاوانه‌دا، 17 هه‌زاریان گوڵبژێر ده‌كرێن و بۆ سه‌یرانه‌كانی زانستی و زیارتی ده‌نێردرێن.