به‌ندكراوێكی سیاسی، دوای هه‌ڵاتن له به‌ندیخانه و په‌نابردن بۆ حدكا، ورده‌كارییه‌كانی كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوه سیاسیه‌كان ئاشكرا كرد.
ماد نيوز: به پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ری كوردستان میدیا ، ئۆرگانی فه‌رمی حدكا، پاش شه‌هیدبوونی "كاوه عه‌زیزپوور" به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌وه، به‌ندكراوێكی سیاسیی كورد به‌ناوی "خالق حه‌مدزاده" له‌م دواییانه‌دا لایه‌نه شاراوه‌كانی چۆنیه‌تی مه‌رگی به‌ندكراوانی سیاسی له به‌ندیخانه‌كانی رێژیم‌دا روون كرده‌وه.
خالق حه‌مدزاده، خه‌ڵكی مه‌هاباد كه به‌تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێراندا‌و به‌زاندنی به‌رده‌وامی سنووری ئێران‌و سه‌ردانی بنكه‌كانی PDKI له كوردستانی عێراق له لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌كانی رێژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
ناوبراو له هۆبه 2 ی دادگای شۆڕشی مه‌هاباد به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر عه‌باسزاده به 3 ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.
ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه، پاش تێپه‌ڕكردنی 8 مانگ له ماوه‌ی حوكمه‌كه له به‌ندیخانه‌ی مه‌هاباده‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی مه‌راغه دوور خرایه‌وه‌و له‌نێو به‌ندكراوانی مۆعتاد (گیرۆده به مادده سركه‌ره‌كان) و نه‌خۆشه‌كاندا راگیرا، وه‌كوو خۆی ئاماژه‌ی پێده‌كا: له‌م ماوه‌یه‌دا به‌رده‌وام له‌ژێر ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌دا بووه‌و به بیانووی لێپرسینه‌وه قامچیكاری كراوه.
ته‌نیا له به‌ندی یه‌كی به‌ندیخانه‌ی مه‌راغه‌دا 340 به‌ندكراو كه زۆربه‌یان كه‌ڵك له هێرۆئین‌و كڕاك وه‌رده‌گرن، هه‌ن. به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌ندیخانه مادده سڕكه‌ره‌كانی پێویستی ئه‌م به‌ندكراوانه دابین ده‌كه‌ن و له به‌نده‌كانی دیكه‌شدا نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س راگیراون كه هه‌موویان له بواری ده‌رمان‌و خوارده‌مه‌نییه‌كانه‌وه له ره‌وشێكی خراپدان.
كاربه‌ده‌ستانی به‌ندیخانه‌ی مه‌راغه له‌م ماوه‌یه‌دا به بیانووی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیی دڵ، ده‌رزییان له خالق حه‌مدزاده داوه. دواتر روون بۆته‌وه كه ئه‌و ده‌رزییانه "چڵكهێنه‌ر"ن‌و ده‌بنه هۆی سه‌رئێشه‌ی قورس‌و بێ‌هۆشبوونی یه‌ك له‌دوای یه‌ك.
ئه‌م به‌ندكراوه له به‌ندیخانه‌ی مه‌هاباددا له‌گه‌ڵ شه‌هید "كاوه عه‌زیزپوور" ئه‌ندامی PDKI له یه‌ك به‌نددا بووه‌و به‌ر له تووشبوونی خۆی، نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییانه‌ی له ناوبراودا دیوه.
به وته‌ی خالق حه‌مدزاده، دوو به‌ندكراوی دیكه‌ش به ناوه‌كانی "عه‌زیز محه‌ممه‌د جانی"و "مسته‌فا محه‌ممه‌دزاده"، هه‌ردوو خه‌ڵكی مه‌هاباد به‌هۆی لێدانی وه‌ها ده‌رزییه‌كه‌وه، نه‌خۆش كه‌وتوون‌و گیانیان له مه‌ترسیدایه.
هاوسه‌ری خالق حه‌مدزاده له ماوه‌ی به‌ندكرانی ناوبراودا، چه‌ندین جار بۆ دادگا بانگ كراوه‌و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه گوشار خراوه‌ته سه‌ری تا له خالق حه‌مدزاده جیا ببێته‌وه.
ناوبراو به‌هۆی خراپتربوونی ره‌وشی ته‌ندرووستی، به دانانی بارمته‌ی 62 میلیۆن‌و 500 هه‌زار تمه‌نی بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ مه‌ره‌خه‌سی وه‌رده‌گرێ. خالق حه‌مدزاده له‌م ماوه‌یه‌دا له‌ته‌ك هاوسه‌رو منداڵه‌كه‌یدا له ئێران هه‌ڵاتووه و له یه‌كێك له بنكه‌كانی حدكادا گیرساوه‌ته‌وه.