ماد نیوز: له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه نوسخه‌یه‌كی بۆ ماد نیوز ناردراوه، سه‌رۆكی پارتی ئازادی كوردستان، ئیدانه‌ی تۆپبارانه‌كانی كۆماری ئیسلامی و ده‌ستدرێژییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
له به‌یاننامه‌كه‌ی PAKدا هاتووه:" له هه‌فته‌ی رابردووه‌وه، هێزه‌کانی سوپای پاسدارانی کۆماری داگیرکه‌ری ئێران، ده‌ستیان داوه‌ته‌وه به تۆپبارانکردنی ناوچه و ئاوه‌دانییه سنوورییه‌کانی باشووری کوردستان. له ئاکامی ئه‌م ده‌سدرێژییانه‌دا، زیانێکی ماددی زۆر به‌ر دانیشتوانی به‌ر رهێڵه‌ی تۆپبارانه‌کان که‌وتووه؛ خه‌له و خه‌رمان و ره‌ز و و باخه‌کانیان سووتاون وخۆشیان ناچار به چۆڵکردنی ماڵ و حاڵیان بوون."
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا وێرای ئاماژه به پیلانه‌كانی هه‌رسێ ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری كوردستان بۆ له ناوبردنی ئه‌م ئه‌زموونه هاتووه: "باشووری کوردستان و ده‌سکه‌وته‌کانی موڵکی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کوردن و به هه‌موو کورد ده‌پارێزرێن. مانه‌وه و سه‌قامگیریی ئه‌م قه‌واره سیاسیه‌ش له درێژخایه‌ندا به‌نده به ئازادیی پارچه‌کانی دیکه‌ی نیشتمان و راماڵینی داگیرکه‌ران له‌و به‌شانه و وه‌ده‌سهێنانی سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی ته‌واو و به ده‌وڵه‌تبوون."
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تی PAK وێرای داواكردن له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه كه هه‌ڵوێست بگرن، پشتیوانی خۆیانی بۆ سه‌ركردایه‌تی باشووری كوردستان دووپات كردۆته‌وه و رایگه‌یاندووه:"پارتی ئازادیی کوردستان له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ده‌سدرێژی هه‌ر داگیرکه‌رێک له ته‌نیشت سه‌رۆکایه‌تی سیاسیی باشووری کوردستان داده‌مه‌زرێ و هێزی پێشمه‌رگه‌ی شانبه‌شانی هێزه‌کانی باشووری کوردستان ئاماده‌ی به‌رگری له خاک و نه‌ته‌وه و ده‌سکه‌ته‌کانی ده‌بێ."