ماد نیوز: د.فه‌رهاد پیرباڵ نوسه‌ر و رۆماننوسی كورد، له‌سه‌ر داوای خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی بریار بوو دوینێ یه‌كشه‌ممه 25/5 كۆرێكی زانستی له‌و زانكۆیه به‌رێوه ببات، به‌ڵام كۆره‌كه پێشكه‌ش نه‌كرا و به‌رپرسانی زانكۆی سلێمانی رێگه‌یان به به‌رێوه‌چوونی كۆره‌كه‌ی د.فه‌رهاد پیرباڵ نه‌دا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار هۆكاری رێگری به‌رپرسانی زانكۆی بۆ بابه‌تی كۆره‌كه گه‌رانده‌وه كه دژی تۆپبارانه‌كه‌ی كۆماری ئیسلامی بووه.
بریار بووه كه له كۆره‌كه‌دا د. فه‌رهاد پیرباڵ له‌سه‌ر هێرشه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بدوێ.
بۆ هۆكاری به‌رێوه‌نه‌چوونی كۆره‌كه ماد نیوز په‌یوه‌ندی كرد به د. فه‌رهاد و ناوبراو له وه‌ڵامی پرسیارمان گوتی: "كۆره‌كه له راسیتدا كۆرێكی كولتووری بوو، به‌ڵام هه‌رچه‌شنه ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ئیدانه كرا، له‌وانه‌ش هێرشه‌كانی كۆماری ئیسلامی."
د. فه‌رهاد هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌وان ده‌یانزانی باس له كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌م بۆیه رێگه‌یان به كۆره‌كه نه‌دا."
دوای ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی به‌رپرسانی زانكۆ، د.پیرباڵ له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی كۆڕه‌كه‌ی له‌سه‌ر داوای خوێندكاران، له‌به‌ر ده‌رگای زانكۆ و به پێشكه‌شكردنی شێعر و ئیدانه‌كردنی كرده‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌هه‌مبه‌ر كوردان، كۆره‌كه‌ی به‌رێوه برد.