ماد نیوز:به هۆی ته‌قینه‌وه كه دوینی شه‌و له هێلی گازی نێوان ئێران و توركیا هاته ئاراوه، ناردنی گازی سروشتی ئێران بۆ توركیا راگیرا.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له ناوخۆی ئێران و توركیا ئه‌م هه‌واڵه پشت راستكردۆته‌وه.
ته‌قینه‌وه‌كه له 18 كیلۆمه‌تری ناو خاكی توركیا رووی داوه و به‌هێزی ته‌قینه‌وه‌كه‌ش به راده‌یك بووه كه ده‌نگی له‌سه‌ر سنوور بیستراوه و گری ئاگره‌كه له سنووری "بازه‌رگان"ی ئێران بینراوه.
به‌رپرسانی تورك له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌یان ده‌رباره‌ی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه، پارتی كرێكارانی كوردستانیان به ئه‌نجامده‌ری ئه‌م كرده‌وه‌یه تاوانبار كرد.
قایممه‌قامی "دۆغوبایزید"، جه‌ماله‌دین ده‌میرجی ئوغلو، دوای ته‌قینه‌وه‌كه له شوێنی رووداوه‌كه ئاماده بوو و رایگه‌یاند كه تیمه‌كانی لێكۆڵینه‌وه سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی ئه‌م رووداوه‌ن.
ئه‌م به‌رپرسه توركه تا كاتی ده‌رچوونی بریاری تیمی لێكۆڵینه‌وه ئاماده نه‌بووه كه لێدوان بدات.
ئاژانسی هه‌واڵنێری "فرات" كه نزیكه له پارتی كرێكارانی كوردستان، ئه‌م هه‌واڵه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه هێزه‌كانی HPG ده‌ستیان له‌وكرده‌وه‌یه هه‌بێت.