ماد نیوز: "محه‌مه‌د عه‌لی حوسه‌ینی"ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له گوتاری هه‌فتانه‌ی خۆیدا روونیكرده‌وه، كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی و ئیمارات له باشترین ئاستدایه و ئه‌گه‌ر هه‌ر تێكنه‌گه‌یشتنێك هه‌بێت له نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌دا ده‌توانرێت به گفتوگۆی دوو قۆڵی چاره‌سه‌ر بكرێت و پێویست به لایه‌نی دیكه ناكات كه ده‌ست له‌كاروباری ناوچه‌كه وه‌ربدات.
هه‌ندێك له راگه‌یاندنه‌كان باسیانم له‌وه كردبوو كه ئیمارات داوای له روسیا كردووه، ئێران رازی بكات كه واز له‌م سێ دورگه‌یه بهێنێت ئه‌م داوایه‌ش له‌لایه‌ن شاندی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی یه‌كگرتوی ئیماراتی پێشكه‌ش به روسیا كراوه.
له به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیاش ئاماده‌یی خۆی ده‌ڕبریوه له نێوبژیوانیكردنی نێوان ئێران و ئیمارات.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئێران دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی به‌ریتانیا له كه‌نداو سالی 1971 ده‌ستی به پێی رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ به‌ریتانییه‌كان له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی داوای به‌حرێن نه‌كات، به‌سه‌ر هه‌ر سێ دورگه‌ی تونبی گه‌وره‌و تونبی بچوك و ئه‌بو مو‌سا دا گرتووه. له‌به‌رامبه‌ر دا ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی داوای گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌م سێ دورگه‌یه بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.