خالد مه‌شعه‌ل، به‌رپرسی ده‌فته‌ری سیاسی حه‌ماس، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی گفتگۆكانی نێوان ئیسرائیل و سوریا، بۆ پرس و را خۆی گه‌یانده تاران.
ماد نيوز: سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له ئێران ، سه‌ردانی خالد مه‌شعه‌ل بۆ ئێران و گوفتگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پایه‌به‌رزی كۆماری ئیسلامیان پشت راستكرده‌وه.
مه‌شعه‌ل له یه‌كه‌مین لێدوانه‌كانی بۆ ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بۆ ئه‌وه‌ی وا نیشان بدات كه هاتنی بۆ ئێران په‌یوه‌ندی به‌و گفتگۆیانه و ترسی حه‌ماس له رێكه‌تنی نێوان ئه‌م دوو وڵاته له ئارادا نییه، رایگه‌یاند: ترسمان له‌و گفتگۆیانه نییه.
بریاره مه‌شعه‌ل له‌و سه‌ردانه‌ی دا چاوی به به‌رپرسانی یه‌كه‌می كۆماری ئیسلامی بكه‌وێ و له باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی ناوچه‌كه پرس و رایان پێی بكات.
حه‌ماس له روانگه‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانییه‌وه به لایه‌نگری ئێران داده‌نرێ و به‌رپرسانی ئه‌مریكی و ئیسرائیلی پێیان وایه كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه‌دا ده‌پارێزێ.
سه‌ره‌رای نیشاندانی هه‌ڵوێستی توند به دژی ئیسرائیل له لایه‌ن به‌رپرسانی حه‌ماسه‌وه كه هه‌موو كاتێك ئاڵۆزی لێ كه‌وتۆته‌وه، مه‌شعه‌ل له گفتگۆیكدا له‌گه‌ڵ یه‌كێك له رۆژنامه‌كانی ئێران، ئاشكرای كردووه كه سه‌رقاڵی گوفتگۆ له‌گه‌ڵ ئیسرائیلن و ده‌وڵه‌تی میسر ئه‌م گوفتگۆیانه به‌رێوه ده‌بات.