ماد نیوز: سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له لوبنان رایانگه‌یاند: میشێل سوله‌یمان، فه‌رمانده‌ی ئه‌ركانی سوپای لوبنان، دوینێ له په‌رله‌مانی لوبنان به 118 ده‌نگی ئه‌رێنی له كۆی 127 ده‌نگی په‌رله‌مان، به سه‌رۆك كۆماری لوبنان هه‌ڵبژێردرا.
میشێل سوله‌یمان دوازده‌هه‌مین سه‌رۆك كۆماری لوبنانه و بۆ ماوه‌ی 6 ساڵ ده‌بێ سه‌رۆكایه‌تی وڵاته پر له قه‌یرانه‌كه‌ی لوبنان بكات.
هه‌ڵبژاردنی میشێل سوله‌یمان وه‌كوو كه‌سایه‌تێكی خاوه‌ن قورسایی بۆ سه‌رۆك كۆماری لوبنان، یه‌كێك له خاڵه‌كانی رێكه‌وتن له كۆنفرانسی "دۆحه" پایته‌ختی قه‌ته‌ر بوو.
لایه‌نه لوبنانییه‌كان، به زۆرینه و ئۆپۆزسیۆنی په‌رله‌مانی، له كۆنفرانسی هه‌فته‌ی رابردووی دۆحه گیروگرفته‌كانی گۆره‌پانی سیاسی لوبنانیان تاوتۆكرد و به رێكه‌تنێكی سه‌ره‌تایی، به‌ڵام تا راده‌یه‌ك دڵخۆشكه‌ر رێگه‌یان بۆ به‌روپێشچوونی پرۆسه‌ی سیاسی له‌و وڵاته كرده‌وه.
خولی نوێ قه‌یرانه‌كانی سیاسی لوبنان، كاتێك ده‌ستی پێكرد كه شه‌رو پێكدادان له نێوان چه‌كدارانی حیزبوڵا و سوپای لوبنان ده‌ستیپكرد و زیاتر له 60 كه‌س له دو لایه‌ن كوژران.
میشێل سوله‌یمان له‌و پێكدادانه‌دا هه‌وڵی پاراستنی یه‌كگرتوویی سوپای دا و رێگه‌ی له به‌رفراوانبوونی ئاژاوه‌كان بری.
ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێك لایه‌ن پێیان وابوو كه به پێی بریارنامه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێ حیزبوڵا چه‌ك بكرێ، به‌ڵام ئه‌م خواسته له كۆنفرانسی دۆحه‌دا نه‌گه‌یشته ئامانج.
بریارنامه‌ی 1559ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له ساڵی 2004 ده‌رچوو، جه‌خت له‌سه‌ر چه‌ككردنی تێكرای لایه‌نه لوبنانییه‌كان ده‌كات. دوای ئه‌م بریارنامه‌یه‌ش، بریاری 1701 جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بریاری 1559 ده‌كات.