یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا به ته‌مایه چالاكییه‌كانی گه‌وره‌ترین بانكی ئێرانی له ئه‌وروپا قه‌ده‌غه بكات.
ماد نيوز: سه‌رچاوه‌كان له ناو یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا رایانگه‌یاندووه كه زیاتر له 27 وڵاتی ئه‌ندامی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ی بریارێكن كه به پێی ئه‌م بریاره، چالاكییه‌كانی بانكی میللی گه‌وره‌ترین بانكی ئێران له وڵاتانی ئه‌روپیدا رابگرن.
ده‌گوترێ ئه‌م وڵاتانه چاوه‌روانی وه‌ڵامی ئێران به خواسته‌كانی وڵاتانی 1+5 ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به په‌سه‌ند كردن و جێبه‌جێكردنی ئه‌م بریاره بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر بێتوو یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا بریاری جێبه‌جێكردنی چالاكییه‌كانی بانكی میللی بدات، هۆبه‌كانی ئه‌م بانكه له "له‌ه‌ندن"، "هامبورگ" و "پاریس" داده‌خرێ.
له چوارچێوه‌ی ئه‌م بریاره‌دا كه‌لوپه‌ل و داراییه‌كانی بانكی میللی ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێ.