ماد نیوز: ئاژانسی فارس، سه‌ر به كۆماری ئیسلامی له زمانی به‌رپرسانی هێزه‌كانی ئینتزامی (ئاسایشی) كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌ی سه‌ڵماس رایگه‌یاند: 54 كه‌س له خه‌ڵكی سه‌ڵماس به هۆی قاچاغی كه‌لوپه‌ڵ له‌سه‌ر سنووری نێوان ئێران و توركیا ده‌ستگیر كراون.
له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا خوسره‌و گول محه‌ممه‌دی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئینتزامی سه‌ڵماس رایگه‌یاندووه: ته‌نیا له ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا و له ئه‌نجامی ئۆپێراسیۆنێكی به‌ربڵاودا 54 كه‌س ده‌ستیگیر كراون.
گول محه‌ممه‌دی هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه: له‌و كه‌سانه كۆمه‌ڵێك شتومكی قاچاغ ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه له‌وانه‌ش: 22هه‌زار و 380 لیتر سوته‌مه‌نی، هه‌شت هه‌زار و 314 مه‌تر قوماش، 7هه‌زار و 500 تۆپ، 10 موبایل، 21 كامێرای فۆتۆ، 43 ریسیوێر(سه‌ته‌لایت) و 30 ترۆمۆبیل.
ئه‌م ئۆپێراسیۆنه له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی به‌رزكرنه‌وه‌ی ئاستی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێرانه و ئه‌وپه‌ری ناره‌زایه‌تی خه‌ڵكی لێ كه‌وتۆته‌وه.
له چوارچێوه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌دا رۆژانه به سه‌دان كه‌س له سه‌ر شه‌قامه‌كان به تاوانی جۆراوجۆر وه‌كوو جۆری پۆشاكیان سوكایه‌تیان پێده‌كرێ.
شایه‌نی باسه یه‌كێك له به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌م پرۆژه‌یه كه فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئینزامی تاران بوو، ماوه‌ی 2 مانگ له‌مه‌وپێش له باڵ 6 ژنی له‌شفرۆشی تاران‌دا ده‌ستگیر كرا.