2008/5/23
به‌ شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی ئه‌مرۆ 4 جاش كوژراو بریندار بوون
له‌ پێكدادانه‌كانی ئه‌مرۆ له‌ نێوان هێزه‌كانی گه‌ریلا و سوپای توركیا له‌ ناوچه‌كانی ده‌روبه‌ری وان، 4 جاشی كورد كوژران.

ماد نيوز: ناوه‌ندی هه‌واڵنێری "سۆن سیفا"ی توركیا ئاماری قوربانیانی شه‌رپێكدادانه‌كانی ئه‌مرۆ هه‌ینی، نێوان گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و سوپای توركیا بڵاوكردۆته‌وه‌.
به‌ پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، پێكدادان له‌ ناوچه‌كانی ده‌روبه‌ری ناحیه‌ی "چاتاك" رووی داوه‌ و له‌و شه‌رانه‌شدا 1 جاش كوژراو و 3 جاشی دیكه‌ش بریندار بوون.
ناوی ئه‌و جاشه‌ كوژراوه‌ "محه‌ممه‌د توما"یه‌ و ته‌مه‌نی 32 ساڵه‌.
ئه‌و پێكدادانانه‌ له‌ گوندی "ئووه‌جه‌ك" روویداوه‌ و له‌ دوینێ شه‌و شه‌ره‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌.
برینداره‌كان به‌ كۆپته‌ری سه‌ربازی له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌.
به‌ گوێره‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ له‌و شه‌رانه‌دا 1 گه‌ریلای pkkش كوژراو و دوینی شه‌ویش 2 سه‌ربازی تورك بریندار بوون.

نووسینی: ‌ ماد نيوز ڕێکه‌وتی 23:51 | چینی: كوردستانی
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون(0)


تێبینی تۆ ؟