ماد نیوز: به پێی هه‌واڵێ ئاژانسی فرات، به هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی له ترۆمۆبێلێك له سه‌ر سنووری نێوان ئێران و توركیا، كوژرانی 6 هاوڵاتی سڤیلی لێ كه‌تۆته‌وه.
دوای ئه‌م ته‌قه‌یه، ترۆمۆبیله‌كه وه‌رگه‌راوه و راگه‌یانراوه كه یه‌كێك له كوژراوه‌كان ژن بووه.
به گوێره‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، ئه‌م ترۆمۆبیله بره‌و سنووری توركیا به‌رێوه بووه، له 5 كیلۆمه‌تری نزیك سنووری توركیا له مه‌رزی "سێرو" ته‌قه‌ی لێكراوه و هۆكاری ئه‌م كرده‌وه نامرۆڤیانه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی تا ئێستا رانه‌گه‌یاندراوه.
له‌و رووداوه‌ا 2 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
برینداره‌كانی ناو ترۆمبیله‌كه دوای وه‌رگرانی ترۆموبیله‌كه‌یان له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستگیر كراون.
ته‌رمی كوژراوه‌كانیش به ترۆمۆبیلی سه‌ربازی سوپا له شوێنێكی رووداوه‌كه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه گواستراوه‌ته‌وه.
ناوی كوژراو برینداره‌كانی ئه‌م رووداوه تا ئێسیتا رانه‌گه‌یه‌ندراوه.