2008/5/23
شاخه‌وانی له‌ پارێزگای وان قه‌ده‌غه‌ كراوه‌
به‌ فه‌رمانی پارێزگاری وان، له‌ باكووری كوردستان، شاخه‌وانی له‌ گوند و ناحیه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌.

ماد نيوز: به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی "فرات"، به‌ نوسراوێكی فه‌رمی كه‌ بۆ به‌رپرسانی په‌یوه‌ندییدار له‌ ناوچه‌كه‌ ناردراوه‌ و له‌سه‌ر فه‌رمانی پارێزگای وان ده‌رچووه‌، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌لتوور و توریزمی ئه‌و پارێزگایه‌ رایگه‌یاندووه‌: هاتوچۆ و شاخه‌وانی له‌ شاخ و ته‌نانه‌ت و ته‌په‌كانی ده‌روبه‌ری وان قه‌ده‌غه‌ كراوه‌.
به‌ پێی ئه‌م نوسراوه‌ شاخه‌وانی له‌ تێكرای شاخه‌كانی "ئه‌ره‌ك"، "كاتی"، " ئیختیار شه‌هاب"، ئه‌رتوش"، "ئاروح"، كه‌له‌ره‌ش"، "هاسون"، "میرجه‌لدیه‌ن"، "ئیسپیریز"، "پوروما"، "بێش پارماك"، " باندیربه‌ك"، "مۆر"،"كاراداغ"، " یالن"، "عه‌ره‌بی"، "ئاهته‌"، "بایه‌زید"، "كورو هه‌یات"، "گوڤه‌ن"، "ئاماس"، "ئارنیك"، "مه‌وزی"، "كارانیزا"، "بیوك"، "چادر" و ته‌په‌كانی "وان كیس"، "كۆتو"، " هارین"، "باش ئه‌ت "، "به‌لبوكا"، "كاولی"،"دیلیك"، "هۆسۆپه‌ریش"، ده‌گرێته‌وه‌.
ئه‌م بریاره‌ له‌ ئه‌مرۆوه‌ كاری پێده‌كرێ.

 

نووسینی: ‌ ماد نيوز ڕێکه‌وتی 18:57 | چینی: كوردستانی
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون(0)


تێبینی تۆ ؟