ماد نیوز: به گوێره‌ی هه‌واڵی "ادوار نیوز"، كه‌مپه‌ینی نێوده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤ داوای كردووه كه بریاری له سێداره‌دانی "سه‌عید جه‌زی" كه له ته‌مه‌نی به‌ر له 18 ساڵیدا تاوانی كردووه، رابگیرێ.
ئه‌م كه‌مپه‌ینه داوای له كۆمه‌ڵگای جیهانی كردووه كه دژكرده‌وه له به‌رامبه‌ر بریاره‌كه‌ی كۆماری ئیسلامی له خۆیان نیشان بده‌ن چونكه له‌سێداره‌دانی ئه‌م هه‌رزه‌كانه به پێچه‌وانه‌ی رێكه‌وتنه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌به‌رامبه‌ر جاری مافی منداڵانه.
ئێران له سێ ساڵی رابردوودا 73% له‌سێداره‌دانی منداڵانی به خۆیه‌وه گرتووه و له رێزی یه‌كه‌مین وڵاتی له سێداره‌دانی لاوانه.
كه‌مپه‌ینی نێوده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤ لیستێكی هه‌یه كه به پێی ئه‌و لیسته 107 هه‌رزه‌كار له ئێران چاوه‌روانی جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دانن.
ده‌گوترێ، "سه‌عید جه‌زی " له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا تاوانی كردووه و به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری فارس بریاری له سێداره‌دانه‌كه‌ی له لایه‌ن "هاشمی شاهرودی" سه‌رۆكی ده‌زگای دادوه‌ری كۆماری ئیسلامی په‌سه‌ند كراوه.