2008/5/23
شاخی جودی ئاگری تێبه‌ر بووه‌
به‌ هۆی تۆپبارانی تۆپخانه‌كانی سوپای تورك شاخی جودی ئاگری تێبه‌ر بووه‌.

تۆپبارانه‌كانی به‌رده‌وامی تۆپخانه‌ی تورك له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ دوو شوێنی جیای شاخی جودی ئاگرێكی گه‌وره‌ ناوچه‌كه‌ بسوتێنێ.
ئاژانسی هه‌واڵی "فرات" رایگه‌یاندووه‌: ئاگره‌كه‌ له‌ له‌ ده‌روبه‌ری گوندی "جه‌ویزدوزو"، 6 ئاگری به‌هێزه‌ كه‌وتونه‌ته‌وه‌ و تا دوینێ شه‌و به‌رده‌وام بووه‌.
ئه‌م ئاگره‌ به‌ راده‌یه‌ك به‌ربڵاوبووه‌ كه‌ له‌ شرناخ ده‌بینرا و تا ئێستاش دوكه‌ڵی ئاگره‌كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا بڵاوه‌.

نووسینی: ‌ ماد نيوز ڕێکه‌وتی 13:25 | چینی: كوردستانی
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون(0)


تێبینی تۆ ؟