باڵوێزی توركیا له ئه‌مریكا، وێرای ئاماژه به چالاكییه نه‌هێنییه‌كانی ئێران له پیتاندنی یۆرانیۆم، رایگه‌یاند: ئێران هه‌ره‌شه‌یه‌كه بۆ توركیا.
ماڵپه‌ری "دژه تێرۆریزم"، (counterterrorism) ئه‌مریكا له هه‌واڵێكدا رایگه‌یاندووه: نه‌بی شێنسۆی، باڵوێزی توركیا له ئه‌مریكا له سمینارێكدا باسی چالاكییه‌كانی ناوه‌كی ئێراني كردووه و رایگه‌یاندووه: ئێران له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا به نه‌هێنی خه‌ریكی پرۆگرامه ناوه‌كییه‌كانی بووه.
به گوێره‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، باڵوێزی توركیا له سمیناری "داهاتووی هاوكاری ستراتژیكی ئه‌مریكا و توركیا" گوتویه‌تی: ئه‌م كرده‌یه‌ی ئێران نه‌ك ئه‌مریكا به‌ڵكوو هه‌ره‌شه له توركیاش ده‌كات.
له‌و سمیناره‌دا كه له بینای كۆنگره‌ی ئه‌مریكادا به‌رێوه‌چوو، شێنسۆی هه‌روه‌ها باسی له دژ كرده‌وه‌ی توركیا له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و چالاكیانه‌ی ئێران كردووه و گوتی: سیاسه‌تی توركیا گرتنه‌به‌ری رێگه‌ی دیپلۆماتیك بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه ده‌بێت.