نوێنه‌رێكی مه‌جلیسی هه‌وته‌می كۆماری ئیسلامی، له ئاخرین رۆژی كاری خۆیدا به تاوانی فه‌سادی ئه‌خلاقی ده‌ستگیر و ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه كرا.
ماڵپه‌ری "عصر ایران، له هه‌واڵێكدا به بێ ئاماژه به ناوی ئه‌و نوێنه‌ری مه‌جلیس رایگه‌یاند: له ئاخرین رۆژی كاری مه‌جلیسی هه‌وته‌مه‌دا، نوێنه‌رێكی ئه‌و مه‌جلیسه، دوای لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌ی، له لایه‌ن دادگای تارانه‌وه ده‌ستگیر و ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی "اوین" كرا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رایگه‌یاندووه: دوای چه‌ند كاتژمێرێك كۆبونه‌وه‌ی دادگا و شایه‌تی كۆمه‌ڵێك له ئه‌و ژنانه‌ی كه ئه‌و نوێنه‌ره‌ی مه‌جلیس په‌یوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵیان هه‌بووه، بریاری دادگا ده‌رچوو.
به گوێره‌ی ئه‌م ناوه‌نده هه‌واڵنێرییه، پێشتر چه‌ندین جار سكاڵا دژی ئه‌م نوێنه‌ری مه‌جلیس به تاوانی "بێ ئه‌خلاقی"، ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ژنان، تۆمار كراوه.