كاناڵی ته‌له‌فزیۆنی NTV توركی دوینێ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند: تا ئێستا كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ عێراق دیاری نه‌كراوه و ئه‌گه‌ریش دیار بكه‌وێ ئه‌وه به هۆی كێشه‌ی ئاسایشی عێراق ئاشكرا ناكرێ.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رایگه‌یاندووه: بریاره ئه‌ردۆغان له سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا كۆببێته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه، ئه‌ردۆغان چاوی به سیاسه‌تمه‌دارانی سوننه و شیعه‌ی عێراقش ده‌كه‌وێ و بارودۆخی عێراقیان له‌گه‌ڵ تاوتۆ ده‌كات.
مه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ عێراق، په‌ره‌پێدانی ئابووری، چاره‌سه‌ری ئاسایشی عێراق و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ تێرۆر راگه‌یاندراوه.
NTV له كۆتایی هه‌واڵه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ر سه‌ردانی ئه‌ردۆغان بۆ هه‌رێمی كوردستان نوسیوێتی: زه‌حمه‌ت دێته به‌رچاو كه ئه‌ردۆغان سه‌ردانی حكومه‌تی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كوردان بكات.