حه‌مید ره‌زا محه‌ممه‌دی، چالاكێكی خوێندكاری سزای 5 ساڵ به‌ندكردنی به‌سه‌ر داسه‌پا و بریاره‌كه‌ی له به‌ندیخانه‌ی "اوین" به‌ده‌ستی گه‌یشت.
به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی "اعتماد" چاپی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، حه‌مید ره‌زا محه‌ممه‌دی، دوای تێپه‌راندنی 39 مانگ به‌ند كردن، جارێكی دیكه له هۆبه‌ی 1059ی دادگای گشتی تاران دادگایی كرا.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ئه‌م رۆژنامه‌یه، حه‌مید ره‌زا محه‌ممه‌دی له بانه‌مری ساڵی 1383(2004) به تاوانی كرده‌وه دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ستگیر كرابوو و له 20 جۆزه‌ردانی هه‌مان ساڵدا، بریاری 6 ساڵ به‌ندیخانه‌ی (تعزیری) به‌سه‌ردا سه‌پابوو.
نابراو له خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵدا بۆ جارێكی دیكه ده‌ستگیر و له هۆبه‌ی 1059 به تاوانی "سوكایه‌تی به پیرۆزییه‌كان" دادگایی كرا.
حه‌مید ره‌زا محه‌ممه‌دی به پێی مادده‌ی 513، سزای 5 ساڵ به‌ندیخانه‌ی بۆ دیاریكراوه و جگه له‌وه‌ش بری 1 ملیۆن تمه‌ن سزای ماددی به تاوانی كه‌ڵك وه‌رگرتن له سه‌ته‌لایت بۆ براوه‌ته‌وه.
سزانامه‌ی ئه‌و چالاكه خوێندكارییه، رۆژی دووشه‌ممه له به‌ندیخانه‌ی "اوین" به ده‌ستی گه‌یشتووه.