رۆژنامه‌ی "اعتماد" چاپی تاران له ژماره‌ی ئه‌مرۆی خۆیدا، رایگه‌یاند: بریاره یه‌كشه‌ممه 5ی جۆزه‌ردان هۆبه‌ی ژماره 1083ی دادگایی گشتی تاران بۆ پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر تاوانه‌كانی رۆژنامه‌ی "ازاد" كۆببێته‌وه.
بریاره خاوه‌نی ئیمتیازی ئه‌م رۆژنامه داخراوه، "حوسێن موختاریان" له‌و دادگاییه‌دا ئاماده بێ و به‌رگری له خۆی و رۆژنامه‌كه‌ی بكات.
تاوانی ئه‌م رۆژنامه‌یه سوكایه‌تی و بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ و ده‌له‌سه به مه‌به‌ستی هاندانی خه‌ڵك راگه‌یاندراوه.
به‌و گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی "اعتماد"، ئۆرگانێكی سه‌ربازی و شاره‌وانی تاران سكاڵایان دژی ئه‌و رۆژنامه‌یه تۆمار كردووه.