ئاژانسی هه‌واڵنێری "موكریان" ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 1ی جۆزه‌ردان، له هه‌واڵێكدا رایگه‌یاندووه: شاهۆ كۆلیایی، خه‌ڵكی سنه، له لایه‌ن دادگای شۆرشی سنه سزای 3 ساڵ به‌ندیخانه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ئه‌و ناوه‌نده، تاوانی ئه‌و چالاكه هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی راگه‌یاندراوه. نابراوه 6 مانگ له‌مه‌وپێش ده‌ستگیر كرابوو.