رۆژنامه‌ی "اعتماد ملی" له چاپی ئه‌مرۆی خۆیدا دادگایی 4 رۆژنامه و خاوه‌نی ئیمتیازه‌كانی راگه‌یاند.
هه‌ر چوار رۆژنامه بریار بووه له 4 كاتی جیاوازدا له لایه‌ن یه‌كێك له هۆبه‌كانی دادگای سزای (كیفری) تاران به‌رێوه بچێت.
به پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، دادگایی رۆژنامه‌ی "ااقبال" كه خاوه‌ن ئیمتیازه‌كه‌ی "مورته‌زا فه‌لاح مه‌یبودی"یه، دوینێ له هۆبه‌ی 76ی دادگای سزای تاران به‌رێوه‌چوو.
ئه‌و رۆژنامه‌یه 2 ساڵ له‌مه‌وپێش داخرا.
به پێی هه‌واڵی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، تاوانی ئه‌و رۆژنامه‌یه بریتییه له، پروپاگه‌نده دژی نیزام، بڵاوكردنه‌وه‌ی نوسراوی درۆ، په‌ره‌پێدان به‌و بابه‌تانه‌ی كه زیان ده‌گه‌یه‌ننه كۆماری ئیسلامی، هاندانی خه‌ڵك به كرده‌وه‌ی دژی ده‌وڵه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی نیزام، دروست كردنی جیاوازی له نێوان چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا، كه‌ڵك وه‌رگرتنی خراپ له وێنه‌ی ژنان.
خاوه‌ن ئیمتیازی رۆژنامه‌ی "اقبال" له دادگاییه‌كه‌دا ئاماده نبوو، به‌ڵام ساڵح نیكبه‌خت پارێزه‌ری مه‌یبودی به سه‌رۆكی دادگای راگه‌یاند: به هۆی وانه گوتنه‌وه له زانستگا، نه‌یتوانیوه ئاماده‌ی دادگا بێ. هه‌ر بۆیه‌ش ساڵح نیكبه‌خت داوای پێداچوونه‌وه و دادگایی دوباره‌ی بۆ رۆژنامه‌كه و خاوه‌ن ئیمتیازه‌كه‌ی كرد و ئه‌م داوایه‌ش له لایه‌ن سه‌رۆكی دادگاوه په‌سه‌ند نه‌كرا.
هه‌رچه‌نده بریاری دادگایی ئه‌و رۆژنامه بۆ كاتێكی تر دواخرا، به‌ڵام خاوه‌نی ئیمتیازی رۆژنامه‌ی اقبال به تاوانبار ناسراوه.
له دادگاییه‌كی دیكه‌دا بۆ رۆژنامه‌ی "اسرا" كه شاره‌وانی تاران سكاڵای له دژی تۆمار كردبوو، دوای لێخۆشبوونی شاره‌وانی له سكاڵاكه، دادگاییه‌كه داخرا. تاوانی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ش بڵاو كردنه‌وه‌ی درۆ و ده‌له‌سه "اكازیب" راگه‌یاندرابوو.
به‌و شێوه‌یه دۆسیه‌ی جه‌لیل موقه‌ده‌م، خاوه‌ن ئیمتیازی مانگنامه‌ی "اسرار"، كۆتایی پێهات.
دادگایی سێیه‌م بۆ مانگنامه‌ی "بهار تالش" به‌رێوه‌چوو، كه دادگا دوای گوێگرتن له خاوه‌ن ئیمتیاز و سه‌رنووسه‌ر و نوسه‌رێكی ئه‌م بڵاوكراوه‌یه، ئه‌و كه‌سانه‌ی به تاوانبار نه‌زانی و به‌و جۆره مانگنامه‌ی "بهار تالش" دۆسیه‌كه‌ی داخرا.
دادگای چواره‌م بریاربوو بۆ بڵاوكراوه‌ی "نامه" رێكبخرێ ، به‌ڵام به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی "كیوان سه‌میمی بێهبه‌هانی"، خاوه‌ن ئیمتیازی ئه‌و بڵاوكراوه‌یه، دادگاییه‌گه بۆ كاتێكی دیكه دواخرا.