به گوێره‌ی ماڵپه‌ری ئه‌لیكترۆنی "فردا نیوز" له ناوخۆی ئێران، ئه‌و خوێندكارانه له كافتریایه‌كی نه‌ریتی دانیشتبوون.
ئه‌مه له كاتێكدایه به‌رپرسانی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی شاری قه‌زوێن، تاوانی ئه‌و خوێندكارانه‌یان، په‌یوه‌ندی "نامشروع" راگه‌یاندووه.
دوای لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان هه‌ندێك له خوێندكاره‌كان به دانانی كه‌فاله‌ت ئازاد كراون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هه‌وه‌رها ناره‌زایه‌تی خۆی له ئازاد كردنی ئه‌و خوێندكارانه كه پێی وایه كارێكی به پێچه‌وانه‌ی شه‌رعیان كردووه نیشان داوه.
پۆلیسی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و كافتریایه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی داخستووه.