له دوو رۆژی رابردوودا، سنووری شرنا‌خ شایه‌تی شه‌روپێكدادانێكی قورس له نێوان گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و سوپای توركیا بوو.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له هه‌ر دوو لایه‌ن باسیان له‌و پێكدادانانه كردووه، به‌ڵام ئاماری قوربانیانی هه‌ر دوو لایه‌ن تا ئێستا به ئاشكرایی رانه‌گه‌یاندرا.
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل رایگه‌یاندووه: شه‌روپێكدادان له ناوچه‌ی هه‌فتانین و ده‌وروبه‌ری شاخی جودی، له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا به‌رده‌وام بووه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ناوه‌ندی "sonsayfa"، له توركیا، له شه‌رو پێكدادانه‌كانی دوینێ یه‌كشه‌ممه، 1 سه‌ربازی ئه‌و وڵاته به ناوه‌ی " یه‌عقوب سونا" كوژراو و 2 سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوون.
برینداره‌كان به یارمه‌تی كۆپه‌ته‌ری سه‌ربازی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی شرنا‌خ گوازراونه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رایگه‌یاند: پێكدادانه‌كان له نزیك شاخی "كوپه‌لی" سه‌ر به ناحیه‌ی "گوچلوكۆناك" رووی داوه و دوای تێكهه‌ڵچوونه‌كه به هۆی تاریكی شه‌و گه‌ریلاكان توانیویانه له شوێنه‌كه رابكه‌ن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌مرۆش سویای توركیا 2 كوژراوی دیكه‌ی داوه و به‌و جۆره ئاماری قوربانیانی سوپای توركیا له ماوه‌ی 2 رۆژی رابردوودا گه‌یشتۆته 3 كوژراو.