رۆژنامه‌ی "اعتماد ملی" له هه‌واڵێكدا رایگه‌یاند، شه‌وی هه‌ینی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی مه‌هاباد به تاوانی كوشتنی سه‌ربازێكی ئه‌و وڵاته له سێداره دراوه.
ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه و رێكه‌وتی دادگایی ئه‌و تاوانباره تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ له لایه‌ن راگه‌یاندنه‌كانی كۆماری ئیسلامی بێ ئاشكرا نه‌كراوه.
دوای ئه‌وه‌ی كه ناوی ئه‌و كه‌سه بۆ راگه‌یاندنه‌كان ئاشكرا نه‌كرا، ناوه‌ندی خه‌به‌ری حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ئاشكرای كرد كه ئه‌و كه‌سه ناوی محه‌ممه‌د ئه‌مین شه‌وقی بووه و نابراو نه‌ك پیاو كوژ به‌ڵكوو به‌ندكراوێكی سیاسی بووه و به ئه‌نقه‌ست ئه‌و تۆمه‌ته‌یان خستۆته پاڵی.
به پێ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، محه‌ممه‌د ئه‌مین شه‌وقی، له به‌شدارانی چالاكی خۆپیشاندانه‌كانی هاوینی 84ی خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستان دژی كوشتنی نامرۆڤانه‌ی شوانه‌ی سه‌ید قادر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رێژیمه‌وه، بوو.
ناوبراو به‌م هۆیه‌وه به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی حیزبێكی كوردستانیی دژبه‌ری رێژیم‌دا ده‌ستبه‌سه‌رو ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه كرابوو. هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی رێژیم دواتر تۆمه‌تی بێ‌بنه‌ما‌و نه‌سه‌لمێنراوی كوشتنی سه‌ربازێكی رێژیمیان داوه‌ته پاڵ "محه‌ممه‌د ئه‌مین شه‌وقی"و به‌پێی ئه‌م تۆمه‌ته‌ش له‌سێداره‌یان داوه.
شایانی باسه له‌سێداره‌دانی "محه‌ممه‌د ئه‌مین شه‌وقی"، له بێ‌ده‌نگیدا‌و به‌دوور له ئاگاداریی رۆژنامه‌ڤانان‌و راگه‌یه‌نه گشتییه‌كان به‌ڕێوه چووه.