2008/5/18
هاووڵاتییه‌كی وه‌رمێ سزای به‌ندیخانه‌ی بۆ دیاریكرا
دادگای شۆرشی مه‌هاباد، هاووڵاتییه‌كی كوردی به‌ سزای 2 ساڵ و سێ مانگ به‌ندكردن سزا دا.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی موكریان، مسته‌فا ده‌رویشی، دانیشتووی ورمێ به‌ تاوان هاوكاری له‌گه‌ڵ پارته‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان سزای 2 ساڵ و سێ مانگی به‌ندیخانه‌ی بۆ دیاریكراوه‌.
به‌ گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، ئه‌م بریاره‌ی له‌ كاتێكدا ده‌ركراوه‌ كه‌ نابراو له‌ ساڵی 1384وه‌ له‌ به‌ندیخانه‌ی مه‌هاباد به‌ند كراوه‌.

نووسینی: ‌ ماد نيوز ڕێکه‌وتی 14:27 | چینی: كوردستانی
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون(0)


تێبینی تۆ ؟