ناوی كوردی مه‌زگه‌وتێك بۆ هۆی ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی گوندێكی سه‌ر به دیاربه‌كر هان بدات بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر مزگه‌وت و خه‌ڵكانی ئه‌و گونده بكه‌ن.
له گوندی "دیكته‌په" سه‌ر به ویلایه‌تی دیاربه‌كر، مزگه‌وتێك كه به پاره‌ی خه‌ڵكی گونده‌كه دروست كرابوو، ناوی كۆنی گونده‌كه‌ی لێ‌نرا.
ناوی كۆنی ئه‌و گونده "Xincika" بووه كه توركه‌كان گوریویانه و حه‌رفی X به هۆی ئه‌وه‌ی كوردییه له ووشه‌یه‌دا به‌كار هاتووه.
ئه‌و حه‌رفه ناره‌زایه‌تی به‌رپرسانی توركی ناوچه‌كه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه و بریاریان داوه كه له‌سه‌ر مزگه‌وته‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن به پاره‌ی كێ دروست كراوه و دواتر له‌سه‌ر خه‌ڵكانی گونده‌كه لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن.
دوای لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر مزگه‌وته‌كه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه مزگه‌وته‌كه به پاره‌ی خه‌ڵكانی گونده‌كه دروست كراوه نه‌ك لایه‌نێكی دیكه و دواتریش بریاریان داوه كه ناوی گونده‌كه بۆ ناوێكی توركی بگۆرن.
سیاسه‌تێك كه توركه‌كان هه‌موو كاتێك له ناوچه كوردنشینه‌كان ره‌چاویان كردووه، نه‌هێشتنی هه‌رچه‌شنه ئاسه‌وارێكی كه‌لتووری كورد بووه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا تێكرای شاره‌كان، ناحیه‌كان، گونده‌كان و مزگه‌وت و شوێنه گشتییه‌كان ناویان بۆ ناوه‌كانی توركی گۆراوه.