كوردستان میدیا :دوینێ هه‌ینی، 27/2/1387 ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ 16/5/2008 ی زایینی، هاووڵاتیی " کاوه عه‌زیزپوور " کوڕی " عومه‌ر " ته‌مه‌ن 25 ساڵه، خه‌ڵکی ئاوایی " دریاز" ی ناوچه‌ی شاروێرانی " مه‌هاباد " که ماوه‌ی زیاتر له 2 ساڵ بوو له لایه‌ن هێزه به‌کرێگیراوه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی " مه‌هاباده‌وه " به تاوانی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئوپۆزیسیۆنی کوردی کوردستانی رۆژهه‌ڵات، ده‌ستبه‌سه‌ر وزیندانی کرابوو و له چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ریشه‌وه به هۆی ئه‌شکه‌نجه‌ی دژی گه‌لییه‌کانی ئیتلاعاتی مه‌هاباد تووشی سه‌کته‌ی مێشک هاتبوو و دوو جار عه‌مه‌لی جه‌ڕاحی هیچ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر باش بوونی ته‌ندروستیی ناوبراو دانه‌نابوو، به داخه‌وه پاش ماوه‌یه‌کی زۆر به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ مه‌رگ، له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی " ورمێ " گیانی له‌ده‌ست دا.