دوینێ پێج شه‌ممه 15/5 له رێوره‌سمێكدا و له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان سندوقی پشتگیری و هاوكاری خانه‌واده‌ی شه‌هیدان وئه‌نفالكراوه‌كان و قوربانیانی كۆمه‌لكوژی ((جینۆساید)) ی كوردستان كرایه‌وه.
ئه‌و مه‌راسیمه‌كه به به‌شداری كۆمه‌لێك له به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رمایه‌داران و پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان به‌رێوه‌چوو، سندوقی پشتگیری و هاوكاری خانه‌واده‌ی شه‌هیدان وئه‌نفالكراوه‌كان و قوربانیانی كۆمه‌لكوژی ((جینۆساید)) به مه‌به‌ستی یارمه‌تی زیاتر بۆ زیانلێكه‌تووه‌كانی كاره‌ساتی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نفال كرایه‌وه.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئان و پاشان به‌شداربووان ده‌قیقه‌یه‌ك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان وه‌ستان.
په‌یامی به‌خێرهێنان و مه‌به‌ست له كۆبونه‌وه‌كه له لایه‌ن وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خوێندرایه‌وه.
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان له په‌یامه‌كه‌یدا وێرای ئاماژه به غه‌م و مه‌ینه‌تییه‌كانی كه‌سوكاری قوربانیانی جینۆساید، داوای كرد به هاوكاری هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵ بدرێ برینی ئه‌م رووداوه له سه‌ر دڵی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان سارێژ بكه‌ین.
چنار سه‌عد عه‌بدوڵا گوتی: سه‌ره‌رای ئه‌و خزمه‌ته زۆره‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش به كه‌سوكاری قوربانیانی كردووه، به‌ڵام تا ئێستاش زۆر گیروگرفت هه‌یه كه ده‌بێ هه‌موومان به یه‌كه‌وه چاره‌سه‌ری بكه‌ین.
له برگه‌یه‌كی دیكه به‌رنامه‌كه‌دا كۆمه‌ڵیك وێنه پێشان درا كه نیشان له بارودۆخێكی خراپ و ناله‌باری كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان بوو.
ئه‌م وێنانه كه شوێنه جیاجیاكانی كوردستان گیرابوون.
پاشان له لایه‌ن لێژنه‌ی ئاماده‌كاری مه‌راسیمه‌كه‌وه یاسای تایبه‌ت به سندوقی پشتگیری و هاوكاری خانه‌واده‌ی شه‌هیدان وئه‌نفالكراوه‌كان و قوربانیانی كۆمه‌لكوژی ((جینۆساید)) بۆ به‌رچاو روونی ئاماده‌بووان خوێندرایه‌وه.
وتاری یه‌كیه‌تی ژووری بازه‌رگانی به‌شێكی دیكه‌ی به‌رنامه‌كه بوو كه ئه‌م سه‌ندیكایه‌ش ئاماده‌یی خۆیان بۆ هه‌رچه‌شنه هاوكارییه‌كی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌ربری.
له كۆتاییدا ده‌رگای به‌خشینی یارمه‌تییه‌كان به‌سه‌ر به‌شداربووانی كۆبونه‌وه‌كه كرایه‌وه ودیاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان پێشكه‌ش به لێژنه‌ی به‌رێوبه‌ری كۆبونه‌وه‌كه كرا.
لایه‌ن سیاسیه‌كان و هه‌وه‌رها سه‌ندیكا و بانكه‌كان و سه‌رمایه‌دارانی هه‌رێمی كوردستانیش دیاری خۆیان پێشكه‌ش كرد.
شایه‌نی باسه لێژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان و سه‌ندیكاكانی بازه‌رگانی بۆ سه‌رپرشتی و وه‌رگرتن و دابه‌شكردنی یارمه‌تییه‌كان دیاری كران.