به گوێره‌ی هه‌واڵی ناوه‌ندی هه‌واڵنێری "ایسنا"، جه‌عفه‌ری ئایین په‌ره‌ست، نوێنه‌ری خه‌ڵكی مه‌هاباد له مه‌جلیسی شورای ئیسلامی، به بۆنه‌وه‌ی 60 ساڵه‌ی له دایكبوونی ئیسرائیل، بوونی ئه‌و وڵاته‌ی له ناوچه‌كه‌دا به ناموباره‌ك و داگیركه‌ر له قه‌ڵه‌م دا.
ئایین په‌ره‌ست له لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ ئه‌و هه‌واڵگرییه، رایگه‌یاند: به‌رپرسانی ئیسرائیل بۆ په‌ره‌پێدان به كرده شه‌یتانییه‌كاندا بوونی ناموباره‌ك و داگیركه‌ری خۆیان جێژن ده‌گرن.
ئه‌و نوێنه‌ری مه‌جلیس هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی له هه‌ندێك سیاسه‌تی وڵاتانی عه‌ره‌بی گرت و گوتی: "هه‌ندێك له‌و وڵاتانه به هۆی به‌رژه‌وه‌ندی و وابه‌سته بوونیان به ئیستكباری جیهانی، هیچ هه‌ستێكی ئایینیان تێدا نابینرێ و له به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌كانی جنایه‌تكارانه و خواسته بێ جێیه‌كانی ئیسرائیل‌دا بێ ده‌نگن."
به گوێره‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، ئایین په‌ره‌ست گوتی: "وڵاتانی ئیسلامی ده‌بێ له رێگه‌ی به‌هێزكردنی ئامانج، به‌رنامه و ئایدیۆلۆژی ئیسلامی خۆیان له به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌ی رژێمی زایۆنیزمیدا راوستن".
له كؤتاییدا ئایین په‌ره‌ست وێرای داواي یه‌كگرتنی موسلمانان دژی ئیسرائیل بۆ كۆتایی پێهینان به ئه‌و شته‌ی ئه‌و به داگیركه‌ری ناوی هێناوه، رایگه‌یاندووه: ئێمه ساڵرۆژی دروست بوونی ئیسرائیل به رۆژی به‌دبه‌ختی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین، كه هه‌ره‌شه‌یه‌كه بۆ سه‌ر موسلمانان و مرۆڤایه‌تی.